وێڕای رێز و سڵاو،
هەروەک ئاگادارن، سایتی کوردلاند ماوەیەکە گۆڕانکاری و نوێکاری تێدا نەکراوه... کوردلاند تا دوو سێ ساڵ لەمەوبەر یەکێک لە سایتە هەرە پێشکەوتۆکانی سەر تۆڕی ئینترنێت بوو و خزمەتێکی باشی کرد و دەتوانین بە ڕاشکاویەوه بڵێین کە یەکێک لە سەرقافڵەکانی ئەو ڕێگایە بووه. تا ئێستا هاووڵاتی زۆریشمان هانداوه لەبواری ماڵپەردروستکردن و ئینترنێتدا هەنگاو هەڵێنن.
ئێمە پێمان وابوو و دیاره ئێستاش هەر لەسەر ئەو باوەڕەین کە کوردلاند چیتر ناتوانێ بەم شێوه و فۆڕمەی ئێستا کە هەیەتی، نە سەرنجی هاووڵاتیان وەک جاران بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و نە دەشتوانێ سایتێکی بە نرخ بێ بۆ هاووڵاتیەکانمان. بۆیە پێویستە کوردلاندلە بناغەوە دروست بکرێتەوە تا بتوانین بە ڕەنگ و ناوەرۆکێکی نوێ، درێژە بە خزمەتی خۆمان بە گەل و کوردستان بدەین.
ئێمە لە ئێستاوە دەست پێدەکەین بە دروستکردنی ماڵپەڕێکی نوێ و ئەو کاره لەوانەیە نزیک ساڵێک بخایەنێ. تا سایتە تازەکە تەواو دەبێ کوردلاند بەوشێوەی ئێستای خۆی لەسەر تۆڕی ئینترنێت دەمێنێتەوه. بەداخەوە ناتوانین یارمەتی ئەو کەسانە بدەین کە کێشەی بەکارهێنانی تۆپلیست، ناردنی کارتی ئەلەکترۆنی یان کێشەی تریان هەیە، لەبەر ئەوەی ئێمە هەموو کاتی خۆمان لەسەر درۆستکردنی ئەم سایتە نوێیە دادەنێین.
بەڵام هەر پێشنیارێکتان هەبێ بۆ سایتە نوێەکەمان بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لێدەکەین و ئەگەر پێشنیارەکانمان پێ گونجاو بێ، لە کوردلاندی نوێدا دەیگونجێنین. بۆیە هیوادارین لە پێشنیار و بۆچوونی خۆتان، بێبەشمان نەکەن! ئیمەیلی ئێمە: emailus@kurdland.net
لەگەڵ ڕیز و سڵاوی دووباره، بەڕێوەبەرانی کوردلاند |